له‌وه‌تی وه‌بیرم بێ ده‌نگی ڕه‌سه‌ن و كوردانه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده پایه‌به‌رزه، هه‌روه‌ك ماڵی خۆیان، ماڵی ئێمه‌شی ئاوه‌دان كردۆته‌وه و ڕووناكی و هومێدی خستۆته ناو دڵمانه‌وه... . خه‌ڵكه نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌ی شاره خنجیلانه‌كه‌ی مه‌هاباد، شاره‌كانی ده‌وروبه‌ر و ته‌نانه‌ت گشت كوردستانی سه‌ربه‌رز، هه‌موو كات و ساتێك، ئۆگری ئه‌م ده‌نگه زوڵاڵه بوون. ئه‌مانه و ده‌یان هۆی له‌مه‌ش گرنگتر، بوون به هۆی داڕشتنی ئه‌م ماڵپه‌ڕه خنجیلانه‌یه. هیوادارام به یارمه‌تی هه‌مه لایانه‌ی ئێوه‌ی هێژا، كه‌م و كووڕێكان نه‌مێنن و به‌زووترین كات هه‌موومان، "نیشتیمان په‌روه‌رانی كورد"، بتوانین پێكه‌وه و هه‌میشه له‌ده‌وری ماملێ ی نه‌مر بین. تكایه له ناردنی هه‌ر ڕه‌خنه و پێشنیارێك یان به‌رهه‌مێك كه " ماڵپه‌ڕی ماملێ" بڕازێنێته كۆتایی مه‌كه و یان له ژوری میوانان ڕا و یان له ڕێگه‌ی ئه‌م فۆڕمی ئیمه‌یله‌ی خوارێ ڕا پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ بگره. پێشه‌كی سوپاسێكی بێ پایان. |
||