هاوڕێی به‌ڕێز
پڕ به دڵ به‌خێر هاتنت ده‌كه‌م. سه‌ردانت بۆ ماڵپه‌ڕی كاك خه‌لیلی سه‌ددیقی، گه‌رمی و سه‌فای له‌گه‌ڵ خۆی هێنا...
هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌ڵاڵه كردن و داڕشتنی ماڵپه‌ڕی هونه‌رمه‌ندی هه‌میشه زیندوو، كاك محه‌مه‌دی ماملێ، ماویه‌ك، له جاران زیاتر تێكه‌ڵاوی گۆرانی‌یه‌کانی شادڕه‌وان كاك خه‌لیلی سه‌ددیقی بووم. هۆی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ش ئه‌وه بوو كه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه كه‌وتبوونه به‌ر ده‌ستم، هێندێك له گۆرانی‌یه‌کانی كاك خه‌لیل له‌گه‌ڵ گۆرانی‌یه‌کانی كاك محه‌مه‌د تێكه‌ڵ ببوون و به‌خته‌وه‌رانه له‌و به‌ینه دا، بووم به خاوه‌نی چه‌ند ئاوازی به هێز و به‌تین.
گوێ گرتن له به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌توانایه، جار له‌گه‌ڵ جار، پتر وره‌میان ده‌برده سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بده‌مه ئه‌و كاره و به ئه‌نجامیشی بگه‌یه‌نم. ده‌شزانم هه‌نگاویه‌کی پچووك نیه و من له ئاست ئه‌م به‌رزاییه وردم، به‌ڵام بێ‌شك به هه‌وڵ و تێكۆشانی بێ وچان و به به‌هره‌وه‌رگرتن له ڕێنوێنی‌یه‌کانی ئێوه‌ی ئازیز زۆر ناخایه‌نێ كه ئه‌م ماڵپه‌ڕه ئاوه‌دان ببێته‌وه و هه‌موو له ده‌وری بڵێسه‌ی ده‌نگه ئاگراوی‌یه‌که‌ی كاك خه‌لیلی سه‌ددیقی خۆ گه‌رم بكه‌ینه‌وه...
هه‌ر بژیت بۆ كورد
چیا مه‌ده‌نی
|