| زه‌مانه |
زه‌مانه گوڵێكی دامێ لێی ستاندم بۆنم پێوه نه‌كرد لێی هه‌ڵپساندم ڕیشه‌ی جه‌رگ و دڵم بوو ئه‌و گوڵه‌ی من فه‌له‌ك زۆر بێ وه‌فا بوو بۆ لێیستاندم ئه‌ی گوڵه‌كه‌م وه‌ی گوڵه‌كه‌م بۆنخۆشه‌كه‌م پاشی باڵاكه‌ی تۆ دڵ به‌كێ خۆش كه‌م شایی و شینم تێكه‌ڵ بوو ئه‌ی گوڵی من به‌هاره په‌ڕ په‌ڕه ژاكا گوڵی من سه‌به‌ب كارت زه‌لیل و قوڕ به‌سه‌ر بێ شه‌و و ڕۆژ خواردنی خوێنی جگه‌ر بێ غه‌ریب مابووم له تارانێ بۆوات كرد ئه‌سیر مابووم له زیندانێ بۆوات كرد له‌به‌ر خاتری خۆشه‌ویستت بۆوات كرد له‌به‌ر تاقه براكه‌ی خۆت بۆوات كرد |
دوكتوور شیرازی |