موو ناپسێنم |
|
ئه‌من ده‌مكوت له دونیا تا بمێنم له به ركه س ئه‌سته‌ما سه‌ر دانوێنم كه‌چی ئێستا له داوی بسكی تۆ دا گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم ژیانم پڕ له ڕه‌نجه و نامرادی به هه‌ڵكه‌وتیش نه‌هاتم تووشی شادی دڵم هێنده ته‌نگه هه‌رجێی تۆ ده‌بێ و به‌س ئه‌تۆش مه‌حكوومی حه‌پسی ئینفیرادی قه‌رار بوو بێی له‌گه‌ڵ خۆت شادی بێنی نه‌هاتی گه‌رچی پێت دابووم به‌ڵێنی له‌ناو كوردا نه‌بوو په‌یمان شكێنی ه كوێ فێر بووی گوڵم په‌یمان شكێنی؟ ئه‌گه‌رچی ڕۆیی قه‌ت ناچی له یادم ده‌كه‌م یادت به یادی تۆوه شادم كه بارگه‌ت بۆ هه‌وار تێك نا عه‌زیزم شكا ئه‌ستوونده‌كی تاوڵی مرادم |
|
| هێمن |
|