من ده‌ڵێم |
| من ده‌ڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانه ده‌چم عه‌قڵ ده‌ڵێ ناقه‌سه‌به‌ی شۆڕشی مه‌ستانه نه‌چی من د‌ڵێم نووخته‌یی ئه‌و ڕهوزهیی ڕیزوانه ده‌چم ئه‌و ده‌ڵێ نا ڕه‌شه جێ ڕاوگه‌یی شه‌یتانه نه‌چی من ده‌ڵێم مه‌سكه‌ن و ئارامگه‌یی جانانه ده‌چم ئه‌و ده‌ڵێ سه‌ر به سه‌ری تێك چووه وێرانه نه‌چی من ده‌ڵێم جێگه‌یی هه‌ر شێت و جنونانه ده‌چم ئه‌و ده‌ڵێ نا زه‌ده‌یی په‌نجه‌یی په‌ریانه نه‌چی من ده‌ڵێم مه‌ركه‌زی ئه‌سراری حه‌ریفانه ده‌چم ئه‌و دڵێ جێ ته‌مه‌عی چاوی حه‌سودانه نه‌چی من ده‌ڵێم وه‌ختی خه‌ته‌ر مه‌ئمه‌ن و قه‌ڵغانه ده‌چم ئه‌و ده‌ڵێ كون كونه جێگه‌ی سه‌ره په‌یكانه نه‌چی له‌و هه‌موو چوون و نه‌چوونه سه‌ری سوڕما كامیل من ده‌ڵێم جوانه بچم ئه‌و ده‌ڵێ واجوانه نه‌چی |
|