به كوردی |
|
| به ده‌ربه‌ده‌ری یا له ماڵی خۆم له خاكی عه‌ڕه‌ب له ئێران و ڕۆم كۆك و پۆشته بم ڕوت‌و ڕه‌جاڵ بم كۆشكم ده‌قات بێ وێرانه ماڵم ئازا و ڕزگار بم شادان و خاندان یان زنجیر له مل له سووچی زیندان ساغ بم جحێڵ بم بگرم گوێ سوانان یان زار و نه‌زار له نه‌خۆشخانان دانیشم له‌سه‌ر ته‌ختی خونكاری یان له كۆڵانان بكه‌م هه‌ژاری كوردم و له ڕێی كورد و كوردستان سه‌ر له پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان به كوردی ده‌ژیم به كوردی ده مرم به كوردیش ئه ده‌موڵامی قه‌برم به كوردی دیسان زیندوو ده‌بمه‌وه له‌و دونیاش بۆ كورد تێ هه‌ڵده چمه‌وه |
|
هه‌ژار |
|