http://chia.se/index.php?id=247
جێ ژوان
ئه‌و په‌نجه‌ی وا له بێ هێزی ده‌له‌رزێ کوشیویه‌تی مه‌مکۆڵه‌ی باڵابه‌رزێ
ئه‌و ددانه‌ی ئێستێ نه‌ماوه تاقی گه‌ستوویه‌تی زۆرجار چه‌نه‌گه‌ی ساقی
ئه‌و چاوانه‌ی سۆمایی لێ بڕاوه هێند له جوانان داگیرا، داگیراوه
ئه‌و لێوه‌ی وا ئێستێ باری گرتووه کوڵمه‌ی نه‌رم و نۆڵی یاری گرتووه
ئه‌و باهۆیه‌ی زه‌مانه لێی بڕی هێز کام کیژ جوانه گرتوویه‌ته نێو ئامێز
ئه‌و دڵه‌ی وا ژوانی ده‌ویست و جوانی ئێستا پڕه له خه‌م ، له نیگه‌رانی
ئه‌و پێیانه‌ی شه‌ره‌زه‌ی کردوه کوتر و کوان ماندوو نه‌بوو قه‌ت له هاتوچۆی جێ ژوان
1969 سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی گاگه‌ش ( http://gagesh.com )
|