http://chia.se/index.php?id=232
بارگه‌ی یاران
دێت و ڕاده‌برێ وه‌کوو سه‌روی ڕه‌وان من چبکه‌م ؟ که به قوربانی نه‌که‌م ڕووحی ڕه‌وان من چبکه‌م ؟
قه‌دی ئه‌و شۆخه وه‌کوو دووخ و خه‌ده‌نگه، ئه‌فسووس پشته‌که‌م کۆمه وه‌کوو ماڵی که‌وان من چبکه‌م ؟
تازه هه‌نگاوی شلم کوانێ ده‌بێ بۆ شه‌و ڕاو جوانه، زۆر جوانه به‌ڵێ ڕه‌وتی که‌وان من چبکه‌م ؟
زه‌بری ئاوزه‌نگی بڕا و شل بووه ده‌ستی جڵه‌وم دێ ده‌نا پڕمه‌یی بۆر و بدهوان من چبکه‌م ؟
ژوانی خۆشی هه‌ڕه‌تی لاوه‌تی دێنێته خه‌وم کاتی ئاویلکه ده‌گه‌ڵ زینده خه‌وان من چبکه‌م ؟
شه‌و هه‌تا ڕۆژێ له به‌ر ئێشی له‌شم ناڵه‌م دێ دێته گوێم ده‌نگی �گه‌لۆ� و �نیوه‌شه‌وان� من چبکه‌م ؟
بارگه‌یان تێکه‌وه پێچا و به‌ڕێ بوون یاران له دنێ وا به‌ته‌نێ پاشی ئه‌وان من چبکه‌م ؟
ژیانی من ئێسته وه‌کوو خۆری ده‌می زه‌رده‌په‌ڕه پێم نه‌ما تین و گوڕ و هێز و ته‌وان من چبکه‌م ؟
سروه هات خونچه‌گوڵی باخی ئه‌ده‌ب پشکووتن باخه‌وانی گه‌ره‌که تازهجهوان، من چبکه‌م ؟
ئاو نه‌بوو ئه‌وده‌مه هێمن مه‌له‌وانی کورد بوو ئاو شوکر زۆره، وه‌رن زوو مه‌له‌وان، من چبکه‌م ؟
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی گاگه‌ش ( http://gagesh.com )
|